بەشداری هەشت بەرهەمی دەرهێنەرانی ئێرانی لە فیستڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئەنیمەیشنی کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i415691-بەشداری_هەشت_بەرهەمی_دەرهێنەرانی_ئێرانی_لە_فیستڤاڵی_نێونەتەوەیی_فیلمی_ئەنیمەیشنی_کەرکووک
بەبەشداری 27 بەرهەمی دەرهێنەرانی ئێرانی و وڵاتانی سویسرا و بلاڕووس و میسر و ئەلجەزایر و تونس و سەنگاپور و یەمەن و سوودان و ئۆردۆن و عێراق، پێنجەمین فیستڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئەنیمەیشنی کەرکووک" لە عێراق دا بەڕیوە دەچێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 05, 2023 08:29 Asia/Tehran
  • بەشداری هەشت بەرهەمی دەرهێنەرانی ئێرانی لە فیستڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئەنیمەیشنی کەرکووک

بەبەشداری 27 بەرهەمی دەرهێنەرانی ئێرانی و وڵاتانی سویسرا و بلاڕووس و میسر و ئەلجەزایر و تونس و سەنگاپور و یەمەن و سوودان و ئۆردۆن و عێراق، پێنجەمین فیستڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئەنیمەیشنی کەرکووک" لە عێراق دا بەڕیوە دەچێ.

پێنجەمین خولی فیستڤاڵی نێونەتەوەیی کورتەفیلمی ئەنیمەیشنی کەرکووک بە کارگێڕی سەردار زەنگەنەو لەسەر ئەرکی ناوەندی کەلتوری-هونەری کەرکووک و بە بەشداری 27 بەرهەم لە بۆ ململانێ لەنێوان دەرهێنەرانی ئێرانی و وڵاتانی سویسرا و بلاڕووس و میسر و ئەلجەزایر و تونس و سەنگاپور و یەمەن و سودان و ئۆردۆن و عێراق و هاوکات سازدانی کۆبوونەوەی پسپۆڕی سەبارەت بە پەیوەندو گرینگی بەرهەمی سینەمایی ئەنیمەیشن لە ڕۆژانی شەممەو یەکشەممە 4و5 مانگی مارس لە سینەمای تایم سەنتەری شاری کەرکووک لە وڵاتی عێراق بەڕیوە دەچێ و لە رێ و ڕەسمی کۆتایشی دا خەڵاتی یەکەم و دوویەم و سێیەم دەدرێتە براوەکانی ئەو ڕووداوە سینەماییە.

لەم خولەی ئەو فیستڤاڵەدا هەشتی بەرهەمی سینەماکارانی ئێرانی دەنوێندرێن.