ئێران و عێراق لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانیان ڕێک دەکەون
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i415904-ئێران_و_عێراق_لە_سەر_پەرەپێدانی_پەیوەندییە_ئابوورییەکانیان_ڕێک_دەکەون
وەزیری بازرگانیی عێراق وردەکاریی کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی لیژنە هاوبەشەکانی عێراق و ئێرانی ڕاگەیاندوهاوکات ئاماژەی بەواژۆکرانی رێککەوتنی هاوبەش بۆ پەڕه پێدانی پەیوەندییه ئابوورییەکان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2023 14:30 Asia/Tehran
  • ئێران و عێراق لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانیان ڕێک دەکەون

وەزیری بازرگانیی عێراق وردەکاریی کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی لیژنە هاوبەشەکانی عێراق و ئێرانی ڕاگەیاندوهاوکات ئاماژەی بەواژۆکرانی رێککەوتنی هاوبەش بۆ پەڕه پێدانی پەیوەندییه ئابوورییەکان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «ئەسیر داود غریری» وەزیری بازرگانیی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ «ئیحسان خاندوزی»"وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی لیژنەی عێراقی- ئێرانی بە واژۆکردنی رێکەوتنامەیەکی هاوبەش بووە  لەسەر زۆر بابەت و لێکگەییشتن کە پەرە بە پەیوەندییە ئابوورییەکان دەدات.

وەزیری بازرگانیی عێراق بواری وەبەرهێنان، چالاکی نواندن لە ناوچەی ئازاد لە بواری بازرگانی، ئاڵووێری ئابووری ، دامەزراندنی ناوچەی پیشەسازی، هاوکاریی لە بواری هێڵی ئاسن و  ئاو، سنوورە هاوبەشەکان، بواری کارەباو نەوت و دارایی و بانکیی وەک بەشێک لەو بابەتانە ڕاگەیاندووە کە ڕێککەوتنی لە سەر کراوە.

«ئەسیر داود غریری»وتیشی: ئەوەی واژۆکرا لە کەشێکی ئەرێنی و ڕۆحێکی گەورەی هاوکاریدا بوو بۆ بەرژەوەندیی هەردوو وڵات و لەڕێگەی بەرنامەی حکومی و ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیرانەوە لەم بوارەش دا دیارە بەپاڵپشتیی  کەرتی تایبەت  ئاسانکاری بۆ کاروبارەکان دەکرێت.

 ناوبراو ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە،  دەستمان کردووە بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاریگەرییەکانی حکومەت  و پەرەپێدانی باشترین پەیوەندی لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ ، لەو رووەشەوە عێراق ڕۆڵێکی ئەرێنی هەیە لە لێک تێگەیشتنە نێودەوڵەتییەکان،لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ،بەتایبەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران.