بەغدا: فەرمانبەرێتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق بەمزووانە کۆتایی دێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i426296-بەغدا_فەرمانبەرێتی_هاوپەیمانیی_نێودەوڵەتی_لە_عێراق_بەمزووانە_کۆتایی_دێ
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە فەرمانبەرێتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژەداعش لەم وڵاتە بەمزووانە کۆتایی پێ دێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 06, 2024 05:30 Asia/Tehran

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە فەرمانبەرێتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژەداعش لەم وڵاتە بەمزووانە کۆتایی پێ دێ.

"باسم عەوادی" وتەبێژی حکومەتی عێراق بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پرسی کۆتایی هێنان بە  فەرمانبەرێتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژەداعش لە وڵاتەکەی لەدوای پێکهێنانی کومیتەگەلی سەربازیی هاوبەش مسۆگەر کراوە، ڕاشیگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارە لە نێوەڕاستەکانی ئەم مانگەدا سەردانی واشینگتۆن بکا، تاکوو سەبارەت بە پەیوەندیەکانی دوو وڵات لەدوای چوونەدەری ئەو هێزانە راوێژو وتووێژیان لەگەڵدا بکا.

کاربەدەستانی عێراقی بەر لەمەش لەکاتی وتووێژ لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمان پێداگریان کردبوو لەسەر پێویست نەبوونی مانەوەی ئەم هێزانە لە خاکی عێراقدا.

سەرۆک وەزیرانی عێراقیش پێداگری کردبوو کە لەدوای دەستڕاگەیشتنی وڵاتەکەی بە لێهاتوویی ئاسایشی پێشکەوتوو و مۆدێڕن، ئیتر هێزی بیانی هیچ ڕۆڵێکیان لەم وڵاتەدا نابێ.