بەغدا و هەولێر لەبارەی دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکۆمەتی فیدراڵەوە ڕێککەوتن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i428164-بەغدا_و_هەولێر_لەبارەی_دانی_مووچەی_فەرمانبەرانی_هەرێم_لەلایەن_حکۆمەتی_فیدراڵەوە_ڕێککەوتن
ئەندامی پارتی دێموکراتی کوردستان ،هەواڵی دا لە بە ئەنجام گەیشتنی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا وهەرێم لە بارەی دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکۆمەتی فیدراڵەوە .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2024 07:05 Asia/Tehran

ئەندامی پارتی دێموکراتی کوردستان ،هەواڵی دا لە بە ئەنجام گەیشتنی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا وهەرێم لە بارەی دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکۆمەتی فیدراڵەوە .

" مەهدی عەبدولکەریم " ئەندامی پارتی دێموکراتی کوردستان ، لە وتووێژێکدا ئاماژەی کرده  پرس ومەسەلەی دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە، که لەنێوان حکۆمەتی فیدراڵ وحکۆمەتی هەرێمی کوردستانەوە چارەسەرکراوە وتی: مووچەی مانگی ئاوریلی فەرمانبەرانی هەرێم بەزوویی دەدرێت.

" مەهدی عەبدولکەریم" وتی: کۆمپانیای بازاڕدۆزینەوەی نەوت" سۆمۆ" یش ڕێکارگەلێکی بۆ دەسپێکرانەوەی هەناردەکرانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جیحانی تورکیاوە دیاری کردووە. ئەم ئەندامەی پارتی وتی: ڕاگەێندرانی بەشداری پارتی دێموکراتی کوردستان بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێم بە مانای پاشەکشە کردنیی لە هەڵوێستی پێشووی لەم بارەوە نیە وئەم پارته مەبەستێکی تایبەت لەم هەڵبژاردنانە پێوشوێن دەگرێت.