داکۆکیی لێبڕاوانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i440312-داکۆکیی_لێبڕاوانەی_سەرۆکوەزیرانی_عێراق_لە_ئێران
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنی لە بەغدا میوانداری کرد لە جێگری سەرۆک کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران و شاندەکەی یاوەری.
(last modified 2025-07-23T05:18:35+00:00 )
ته‌مووز 23, 2025 03:42 Asia/Tehran

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنی لە بەغدا میوانداری کرد لە جێگری سەرۆک کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران و شاندەکەی یاوەری.

مەحموود نەبەوییان جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە :
ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی سپاسی هاوڕێیانی عێراقیمان بکەین لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە و بە مەرجەعییەتیشەوە، لەبەر ئەو بەرگرییەی لە ئێران کردیان بەرامبەر بە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا، هەموومان دەزانین دوژمنی هەموومان هەر یەکێکە، ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا تەنیا دوژمنی گەلی ئێران نین. دوژمنی گەلی عێراقیشن و ئەمڕۆ بە پشتیوانیی ئەمریکا لە سوریادا هەوڵ بۆ پارچەپارچەکردنی ئەم وڵاتە دەدەن و زۆر دەترسین لەوەی بێنە نێوعێراقیش و زەبری لێ بدەن. 

کەریم ئەلمحمەداوی سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق:
پێش هەموو شتێک دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دیسان بە تووندی ئیدانە دەکەین. دەنگدانەوەی ئەم دەسدرێژییە نەک هەر لە ئێراندا بەڵکوو لە نێو خەڵک و حکومەتی عێراقیشدا هەستپێکراو بوو. دوولایەن لەم کۆبوونەوەدا جەختمان کرد لە سەر پێویستیی پارراستنی سنوورە هاوبەشەکانمان و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییە ئاسایشییەکان.