گیرانی گرووپێکی تیرۆریستی هاوپێوەند بە ڕژێمی ئیسرائیل لە کەربەلا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i440721-گیرانی_گرووپێکی_تیرۆریستی_هاوپێوەند_بە_ڕژێمی_ئیسرائیل_لە_کەربەلا
کاربەدەستانی خۆجێیی لە پارێزگای کەربەلا ڕایانگەیاندووە کە ٢٢ تیرۆریستی داعشییان قۆڵبەست کردووە کە سەر بە ڕژێمی زایۆنی بوون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 08, 2025 15:59 Asia/Tehran

کاربەدەستانی خۆجێیی لە پارێزگای کەربەلا ڕایانگەیاندووە کە ٢٢ تیرۆریستی داعشییان قۆڵبەست کردووە کە سەر بە ڕژێمی زایۆنی بوون.

گرووپێکی تیرۆریستیی پێکهاتوو لە ٢٢ ئەندامی تەکفیری کە سەر بە ڕژێمی زایۆنی بوون لە عێراقدا گیراون. یەکەی شاهین لە ئیستیخاراتی عێراق ئۆپەراسیۆنی تیابردنی ئەم گرووپە تیرۆریستییە ٢٢ کەسیەی جێبەجێ کردووە. ئەم تیرۆریستانەی سەر بە داعش کە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە پەیوەندیدا بوون بەنیازی بۆمبنانەوە لەسەر ڕێگای نێوان نەجەف و کەربەلا و هەروەها دەرمانخوارد کردنی زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمام حسێن (ع) بوون. پێشتریش هەڵسەنگاندن و پێشبینیگەلێک کرابوو سەبارەت بە ئەگەری کردەوەی تێکدەرانە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە لە ڕێوڕەسمەکانی ئەربەعینی ئەمساڵدا.