جەختی ڕێبەرانی عێراق لەسەر ڕۆڵی ئیستراتژیکی ڕابەری خەباتکاری شەهید لە تەوەری خۆڕاگری
هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی پرسە و ماڵئاوایی لە تەرمی پاکی ڕێبەری خەباتگاری شەهیدی شۆڕش، کەسایەتییە دیارەکانی عێراق بە شیکردنەوەی ڕەهەندەکانی کەسایەتی و ڕۆڵی ستراتیجیکی بەڕێزیان باسیان لە کاریگەرییە قووڵەکانی لەسەر پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلامی کرد.
سەید عەمار حەکیم،سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کاناڵی ئەلعالەم، ڕێبەری خەباتکاری شەهیدی بە کەسایەتییەکی هەمەلایەنەی خاوەن ڕەهەندی زانستی، فیکری، فەرهەنگی، سیاسی و ئەمنی وەسف کرد و وتی: پابەندبوون بە بنەما جێگیرەکانی شۆڕشی ئیسلامی، هاوکات لەگەڵ واقع بینی لە ڕووبەڕووبوونەوەی پێشهاتەکان، لە دیارترین تایبەتمەندییەکانی بەڕێزیان بوون. عەمار حەکیم، بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوە زۆرەکانی لەگەڵ ڕێبەری شەهیدی وتیشی : بەڕێزیان تێگەیشتنێکی وردی هەبووە لە پرسەکانی عێراق و هەمیشە جەختی لە پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەم وڵاتە و ڕێزگرتن لە دەسەڵاتی ئایینی و بەهێزکردنی یەکڕیزی و سەقامگیریی عێراق و گرنگیدان بە بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی عێراق دەکردەوە. سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق هەروەها ڕۆڵی ڕابەری شەهید و شەهید حاج قاسم سولەیمانی بە یەکلاکەرەوە زانی لە پاڵپشتیکردنی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی تاقمی تیرۆریستی داعش و ڕایگەیاند کە ئەم پشتیوانییە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستی لە هەستیارترین کاتەکاندا کرد. حەکیم پاڵپشتی بەردەوامی ڕێبەری خەباتکاری شەهیدی لە پرسی فەلەستین، هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی دامەزراوەکانی جیهانی ئیسلامی و دروستکردنی پێکهاتە بەردەوامەکانی وەک گرنگترین میراتی خۆی خستەڕوو و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕوانگەی ستراتیژییە یەکگرتوویی و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە بەرامبەر گوشار و هەڕەشە دەرەکییەکان پاراستووە. هەروەها پرسەی ئەو ڕابەرە شەهیدەی بە هێمای هاوپشتی گەلانی ناوچەکە و پێگەی واوە ناوچەیی بەڕێزیان لە نێو موسڵمانان زانی. هاوکات ئەبو عەلا ئەلوەلایی ئەمینداری گشتی گوردانەکانی سەید شوهەدا (ع) لە عێراق، هەروەها ڕەهەندەکانی کەسایەتی و سیاسییەکانی ڕێبەری خەباتکار ی شەهیدی ڕوونکردەوە و وتی: هەموو نیگەرانییەکانی ئیسلام و موسڵمانانی لەسەر شانی هەڵگرت و بە ڕوانگەیەکی ستراتیژییەوە ڕێگای میحوەرەکەی بەرخۆدانی ڕێنوێنی کرد. ناوبراو بە ئاماژەدان بە پێشهاتەکانی پێش ئۆپەراسیۆنی “باهۆزی ئەقسا” ڕایگەیاند: ڕێبەری شەهید باسی لە ڕوودانی پێشهاتە گەورەکانی ناوچەکە کرد و هێزەکانی خۆڕاگری ئامادە کردبوو بۆ ئەوەی ڕۆڵ لەو پێشهاتانەدا بگێڕن. ئەلوەلای جەختی لەوە کردەوە: ڕابەری شەهید پرسی فەلەستینی بە ئەولەویەتی یەکەمی نەتەوەی ئیسلامی زانی و هەمیشە جەختی لە پاراستنی پشتیوانی جەماوەری بۆ بەرخۆدان و سەربەخۆیی سیاسی و ئابووری عێراق و بەهێزکردنی یەکێتی نەتەوەی ئیسلامی دەکردەوە. دواجار داوای لە گەلی عێراق کرد کە بە ئامادەبوون لە پرسەی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش، دڵسۆزی خۆیان بۆ ئارمانجەکانی بەرخۆدان نیشان بدەن و ئەم ئامادەبوونەی بە پەیامێکی ڕوون بۆ ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی زانی.