نوێنەری ئێران لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی تیرهاویشتن بەکەوان و وەرگرتنی میدالیای زێڕ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i308509-نوێنەری_ئێران_لە_پێشبڕکێ_جیهانییەکانی_تیرهاویشتن_بەکەوان_و_وەرگرتنی_میدالیای_زێڕ
نوێنەری ئێران لە پێشبڕکێکانی تاکەکەسیی پاڵەوانەتی کەمئەندامانی جیهان لە چین، توانی میدالیای زێڕ بەدەست بێنێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2017 08:41 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئێران لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی تیرهاویشتن بەکەوان و وەرگرتنی میدالیای زێڕ

نوێنەری ئێران لە پێشبڕکێکانی تاکەکەسیی پاڵەوانەتی کەمئەندامانی جیهان لە چین، توانی میدالیای زێڕ بەدەست بێنێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، زەهرا نێعمەتی نوێنەری ئێران ئەمڕۆ شەممە لەدوایاریی ڕکابەرییە تاکەکەسییەکانی تیرهاویشتن بەکەوانی پاڵەوانەتی کەمئەندامانی جیهان لە لقی ریکرۆی ژنان لەبەرامبەر نوێنەری تورکیا بەئەنجامی شەش بە دوو ، سەرکەوت و پلەی پاڵەوانەتی و میدالیای زێڕی ئەو پێشبڕکێیانەی بەخۆی تەرخان دا.

زەهرا نێعمەتی خاوەنی میدالیای زێڕی پارائۆلەمپیکی٢٠١٦ی رییۆ و پارائۆلەمپیکی٢٠١٢ی لەندەن لە لقی ریکرۆی تیرهاویشتنی بەکەوانە.

لەدرێژەی ئەو پێشبڕکێیانە لەبەشی "میکس ریکرۆ"ش تیمی ئێران پێکهاتوو لە زەهرا نێعمەتی و پوریا جەلالی پور لەیاری ریزبەندیی، تیمی ڕووسیای بە ئەنجامی شەش بە دوو بردەوەو میدالیای بڕۆنزی ئەو پێشبڕکێیانەی بەدەست هێنا.

نوێنەرانی ئێران لە لقی تیمیی کامپۆندی پیاوان و ژنان و کامپۆندمیکس رۆژی شەممە لەگەڵ خەنیمانیان دەکەونە ڕکابەریی.

ڕکابەرییەکانی پاڵەوانەتی تیرهاویشتن بەکەوانی کەمئەندامانی جیهان بەئامادەبوونی٢٤٥کەواندار لە چل وڵاتی جیهان لە١٣ی سیپتەمبەرەوە لە چین دەسپێکراوەو سبەی یەکشەممە بەناساندنی سەرکەوتووانی جیهان کۆتایی پێ دێ.