لێژنەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیک یانزە وەرزشوانی ڕووسی بێ بەش کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i319609-لێژنەی_نێودەوڵەتیی_ئۆلەمپیک_یانزە_وەرزشوانی_ڕووسی_بێ_بەش_کرد
لێژنەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیک یانزە وەرزشوانی ڕووسی لەبەر ئەوەی لە ئۆلەمپیکی زستانیی سوچی٢٠١٤ دوپینگیان کردبوو، بۆ هەمیشە لە ئامادەبوون لە پێشبڕکێیان بێ بەش کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2017 08:05 Asia/Tehran
  • لێژنەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیک یانزە وەرزشوانی ڕووسی بێ بەش کرد

لێژنەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیک یانزە وەرزشوانی ڕووسی لەبەر ئەوەی لە ئۆلەمپیکی زستانیی سوچی٢٠١٤ دوپینگیان کردبوو، بۆ هەمیشە لە ئامادەبوون لە پێشبڕکێیان بێ بەش کرد.

بەپێی ڕاپۆری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، هەروەها نۆ کەس لەو وەرزشوانانە کە توانیبوویان میدالیا بەدەست بێنن لەبەر ڕەت کرانەوەی شیاوەتیان لە پێشبڕکێکانی سوچی، میدالیاکانیان لەلایەن لێژنەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیک لێ سەندرایەوە.

ئەو بڕیارەی لێژنەی ئۆلەمپیک بەشێکە لەو لێکٶڵینەوانەی لەبارەی دوپینگی وەرزشوانانی ڕووسی لە ئۆلەمپیکی زستانیی سوچی لەساڵی٢٠١٤ ئەنجام دەگرێ.

دۆسییەی دوپینگی وەرزشوانانی ڕووسی یەکەمجار پاش لەقاودانەکانی گەریگوری رۆدچنکۆف سەرۆکی هەڵاتووی تاقیگەی دوپینگی مۆسکۆ کە لەئەمریکا مافی پەنابەری پێدراوە، لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئۆلەمپیکی٢٠١٤وە کەوتەگەڕ و لێژنەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیکی ناچار کرد تاقیکاری نوێ ئەنجام بدات لەسەر نموونە کۆکراوەکان.

بەپێی بڕیاری مانگی ڕابردووی لێژنەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیک، ئاڵای ڕووسیا لە شوێنی بەڕێوەچونی ڕکابەرییەکانی ئۆلەمپیکی کۆریای باشوور هەڵنادرێ و وەرزشوانانی ڕووسیش بەشێوەی ئازاد بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە دەبن.

ئەوە، یەکەمجار لە مێژووی ئۆلەمپیکە کە وەها سزایەکی قورس بۆ تیمێک  لەبەرچاو دەگیردرێ.

پێشتر ڤلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕەخنەی گرتبوو لە دەسوەردانی ئەمریکا لەو بارەوە.

یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانیی٢٠١٨ لە نۆهەم هەتا ٢٥ ـەمی فێڤرییە لە پیونگ یانگی کۆریای باشوور بەڕێوە دەچێ.