پێشوازی کوریای باشوور لە پەیامی ساڵی نوێ ی"کیم جونگ ئون"
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i320915-پێشوازی_کوریای_باشوور_لە_پەیامی_ساڵی_نوێ_ی_کیم_جونگ_ئون
کوریای باشوور لە لیدوانەکانی ڕێبەری کوریای باکوور لەمەڕ ئاوەڵا بوونی درگای وتووێژی نێوان پیونگ یانگ وسئول ، پێشوازی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2018 15:17 Asia/Tehran
  • پێشوازی کوریای باشوور لە پەیامی ساڵی نوێ ی

کوریای باشوور لە لیدوانەکانی ڕێبەری کوریای باکوور لەمەڕ ئاوەڵا بوونی درگای وتووێژی نێوان پیونگ یانگ وسئول ، پێشوازی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی هەواڵدەری یونهاپ، وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کوریای باشوور بە پێشوازی کردن لە پەیامی پیرۆزبایی کردنی ساڵی نوێی کیم جونگ ئون ڕێبەری کوریای باکوور لە بارەی ئاوەڵابوونی دەرگای  وتووێژەکانی نێوان دوو وڵات ، ڕایگەیاند : سئول هۆگرە بە چارەسەرکرانی ناکۆکیەکان لەگەل پیونگ یانگ لەڕیگەی وتووێژەوە. شایانی باسە کیم لە وتاردانی خۆیدا بە بۆنەی دەسپێکرانی ساڵی زایینی دووهەزارو هەژدە ، سەرەڕای وشداریدان بە ئەمریکا، لە ئاوەلابوونی دەرگای وتووێژ لەگەڵ کوریای باشوور هەواڵی داو وتی: ئەگەریی هەیە شاندێک بۆ بەشداری کردن لە یاریەکانی ئولەمپیکی زستانی بۆ ئەم وڵاتە بنێریت. سئول وڕێکخەرانی ئولەمپیکی زستانی کە لەنۆیەمی ڤیۆریە دەسپیدەکریت لەم ڕوداوە بەناوی ئولەمپیکی ئاشتی ناوی بردووە وخوازیاری بەشداری کوریای باکوور لەم پێشبڕکییانەدابووە. شوێنی سەرەکی بەڕێوەچوونی ئولەمپیکی زستانە لە هەشتا کیلومیتری سنووری پڕلەکێشەو ئاڵوزی لەگەڵ کوریای باکوور دایە .