ناوبژیوانێکی تورکیایی فیکەی یاریی ئێران و مەراکش لێ دەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i342440-ناوبژیوانێکی_تورکیایی_فیکەی_یاریی_ئێران_و_مەراکش_لێ_دەدا
ناوبژیوانێکی تورکیایی فیکەی یەکەم یاریی نێوان یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لەگەڵ یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی مەراکش لە مۆندیاڵی ڕووسیا لێ دەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2018 08:47 Asia/Tehran
  • ناوبژیوانێکی تورکیایی فیکەی یاریی ئێران و مەراکش لێ دەدا

ناوبژیوانێکی تورکیایی فیکەی یەکەم یاریی نێوان یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لەگەڵ یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی مەراکش لە مۆندیاڵی ڕووسیا لێ دەدا.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ لێژنەی ناوبژیوانانی فدراسیۆنی تۆپی پێ، "جونیت چاکر" لە وڵاتی تورکیای بۆ ناوبژیوانی کردنی یاریی   نێوان یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لەگەڵ یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی مەراکش لە مۆندیاڵی ڕووسیا هەڵبژاردووە.

"بەهائەدین دەوران و "تاریک ئونگون" هاووڵاتیانی چاکر، لە ناوبژیوانیی ئەو یارییەدا یارمەتیدەری دەبن.

یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە یەکەم یاریی خۆیدا لە مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا، لە کاژێر ١٩:٣٠ (بە کاتی تاران) هەینی بەرامبەر بە مەراکش دەچێتە مەیدانەوە.