هەڵکرانی ئاڵای ئێران لە شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئاسیایی جاکارتا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i347246-هەڵکرانی_ئاڵای_ئێران_لە_شوێنی_بەڕێوەچوونی_یارییەکانی_ئاسیایی_جاکارتا
ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ستافی بەڕێوەبردنی یارییەکانی ئاسیایی 2018ی جاکارتاو هەروەها بەرپرسانی کاروانی وەرزشیی ئێران لە شوێنی بەرێوەچوونی یارییەکان، هەڵکرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 16, 2018 09:56 Asia/Tehran
  • هەڵکرانی  ئاڵای  ئێران لە شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئاسیایی جاکارتا

ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ستافی بەڕێوەبردنی یارییەکانی ئاسیایی 2018ی جاکارتاو هەروەها بەرپرسانی کاروانی وەرزشیی ئێران لە شوێنی بەرێوەچوونی یارییەکان، هەڵکرا .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، ڕێ وڕەسمی  هەڵکرانی  ئاڵای وڵاتان، یەکێک لە سەرەکی ترین بەرنامەکانی  ستافی بەڕێوە بردنی  یارییە جۆربەجۆرەکانە کە لە یارییەکانی ئاسیایی جاکارتاش بە ڕێ وڕەسمێکی تایبەتییەوە بەڕێوە دەچێت  . 

 لەم خولەی یارییەکان  290  وەرزشڤانی پیاو، 98 وەرزشڤانی  ئافرەت و سەرجەم 378  وەرزشڤانی ئێرانی لە 42 لقی  وەرزشی  پێشبڕکێ  دەکەن . 

هەژدەهەمین خولی  یارییەکانی ئاسیایی 2018 ڕۆژانی  هەژدەی ئووت هەتا دووهەمی دیسەمبەر بەمیوانداریی وڵاتی ئەندونیزییاو لە دوو شاری  جاکارتا و پالمبانگ  بەڕێوە دەچێت.