تیمی واتێر پۆلۆی ئێران بڕاوەی میدالیای برۆنزی یارییەکانی ئاسیایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i348269-تیمی_واتێر_پۆلۆی_ئێران_بڕاوەی_میدالیای_برۆنزی_یارییەکانی_ئاسیایی
هەڵبژاردەی واتێر پۆلۆی ئێران بە سەرکەوتنی بەرامبەر چین میدالیایی برۆنزی یارییەکانیی ئاسیایی ٢٠١٨ ی وەدەستهێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2018 14:32 Asia/Tehran
  • تیمی واتێر پۆلۆی ئێران بڕاوەی میدالیای برۆنزی یارییەکانی ئاسیایی

هەڵبژاردەی واتێر پۆلۆی ئێران بە سەرکەوتنی بەرامبەر چین میدالیایی برۆنزی یارییەکانیی ئاسیایی ٢٠١٨ ی وەدەستهێنا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ هەڵبژاردەی واتێر پلۆۆی ئێران رۆژی شەممە بۆ دەسخستنیی پلەی سێهەمیی یارییەکانیی ئاسیایی ئەندونزیا بەرەو ڕووی چین بوو بە سەرکەوتنیی هەشت بە حەوت بەرامبەر بەم تیمە ، میدالیای برۆنزی ئەم ڕکابەرییانەی بە خۆ تەرخان دا .

 هەڵبژاردەی واتێرپۆلۆی ئێران دوای ٤٤ ساڵ لە یارییەکانی ئاسیایی خاوەنی میدالیا بوو.

 کاروانی وەرزشی ئێران تا بە ئێستا بە دەستخستنی ١٩ میدالیای زێر، ١٩ زێو و ٢٢برۆنز و بە سەر جەمی ٦٠ میداڵ لە ڕیزبەندی پێنجەمیی خشتەی دابەشکردنیی میدالیاکانی یارییەکانی ئاسیایی ٢٠١٨ دایە .

 ئێران بە ٢٨٠ وەرزشڤانیی پیاو و ٩٨ وەرزشڤانیی ژن لە ٤٢ برگەی وەرزشیی لەم ڕووداوە یاسیاییە دا ئامادەن .  هەژدەهەمین خولیی یارییەکانیی ئاسیایی ٢٠١٨ لە ١٨ ئاگۆست لە دوو شاری جاکارتا و "پالمبانگ"ـی ئەندۆنزایا دەستپێکراوە و تا دووی سێپتەمبەر درێژەی دەبێت. لەم یارییانە پتر لە ١١ هەزار وەرزشڤان لە ٤٥ وڵاتی ئاسیایی بەشدارییان هەیە .