کۆتایی کاری کاروانی ئێران لە یاریە ئاسیاییەکانی 2018 ی ئەندوونزیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i348315-کۆتایی_کاری_کاروانی_ئێران_لە_یاریە_ئاسیاییەکانی_2018_ی_ئەندوونزیا
کاروانی کوماری ئیسلامی ێران لە یاریە ئاسیاییەکانی 2018 ی ئەندوونزیا بە وەدەسهێنانی 62 مەدالیا و ڕاوەستان لە ریزی شەشەمی خشتەکە کۆتایی بە کاری خۆی هێنا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2018 09:01 Asia/Tehran
  • کۆتایی کاری کاروانی ئێران لە یاریە ئاسیاییەکانی 2018 ی ئەندوونزیا

کاروانی کوماری ئیسلامی ێران لە یاریە ئاسیاییەکانی 2018 ی ئەندوونزیا بە وەدەسهێنانی 62 مەدالیا و ڕاوەستان لە ریزی شەشەمی خشتەکە کۆتایی بە کاری خۆی هێنا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، هەژدەهەمین دەورەی یاریە ئاسایییەکان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بە بەڕێوەچوونی ئاهەنگی کۆتایی لە جاکارتای پێتەختی ئەندوونزیا کۆتایی بە کاری خۆی دێنێ . 

کاروانی ئێران کاری خۆی رۆژی رابردوو کۆتایی پێ هێنا . کردەوەی درەوشاوەی وەرزشکارانی ئێران لە هەژدهەمین دەورەی یاریە ئاسایییەکان وایکرد تا کاروانی ئێران ، 20 مەدالیای زێڕ ، 20 مەدالیای زیو  و 22 مەدالیای برۆنز وەدەست بێنێ .

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە 280 وەرزشکاری پیاو و 98 وەرزشکاری ژن لە 42 مادەی وەرزشیی لەم رووداوە ئاساییەدا ئامادە بوو .

لەم یاریانەدا زیاتر لە 11 هەزار وەرزشکار لە 45 وڵاتی ئاسیاییەوە ئامادەن .