بەشداریی ئێران لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی مۆسکۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i348595-بەشداریی_ئێران_لە_پێشانگەی_نێودەوڵەتیی_کتێبی_مۆسکۆ
سی و یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی مۆسکۆ بە بەشداریی نوێنەرانی ئێران و ٣٠٠ بڵاوکەرەوە لە ٢٥ وڵاتی جیهانەوە لە کۆمەڵە بینای کولتووریی "وەدنخا" کاری خۆی دەست پێ کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2018 05:59 Asia/Tehran
  • بەشداریی ئێران لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی مۆسکۆ

سی و یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی مۆسکۆ بە بەشداریی نوێنەرانی ئێران و ٣٠٠ بڵاوکەرەوە لە ٢٥ وڵاتی جیهانەوە لە کۆمەڵە بینای کولتووریی "وەدنخا" کاری خۆی دەست پێ کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی ڕابردوویی ئیرنا؛ پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی مۆسکۆ کە گەورەترین ڕووداوی کولتوریی لە ناوچەی ئەورووپای ڕۆژهەڵات لە بواری کتێب دێتە ئەژمار تا نۆهەمی سێپتەمبەر لە پارکی وەدنخای مسۆکۆ بەڕێوە دەچێ.

ناوەڕۆکی سەرەکیی پێشانگەی ئەمساڵ "ئەدەبیاتی منداڵان" ڕاگەیەندراوە و ئێران لەو ڕووداوە کولتورییەدا ژورێکی بەجیای هەیە.

پرس و بابەتی وەک قورئان، فەلسەفە و عیرفان، مێژوو و ئابووریی ئیسلامی، هونەری ئیسلامی، ئەدەبییاتی هاوچەرخی ئێران و ئەدەبیاتی منداڵان، لە ژووری کۆماری ئیسلامیی ئێران خراوەتە بەر دەستی سەردانکەرانی ئەو پێشانگەیە.

لە پەراوێزی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی مۆسکۆدا هەروەها کۆبوونەوەیەک لە زانکۆی زمانناسیی مۆسکۆ بە ئامادە بوونی مامۆستایان و خوێندکارانی زمانی فارسیی ئێران بەڕێوە دەچێ.