پیاسەیەک بەنێو جیھانی ھونەرو ڕۆشنبیری دا
ڕۆمانی کوردی لە ماوەی بیست و پێنج ساڵی ڕابردوودا ـــ په‌یکه‌رساز و شێوه‌کارێکی هه‌ڵه‌بجه‌یی ـــ پیشانگای کتێب لە شاری سنەو بۆچوونی بەرپرسێکی ڕۆشنبیریی ھەرێم.
یەکێک لەو هۆکارانەی تا هەنووکە پێگەی ڕۆمانی کوردی بە نادیاری هێشتۆتەوە نەبوونی ڕەخنە و خوێندنەوە و توێژینەوەیە لەسەر رۆمانی کوردی و کارکردن بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو تێکستانەی بەناوی ڕۆمانەوە بڵاوکراونەتەوە.
لەم پەیوەندییەدا ماڵپەڕی ڕۆژنامەی «ھەولێر» لە بەشی فەرھەنگی خۆی دا وتارێکی بڵاو کردووەتەوەو تیای دا جەختی لە سەر ئەوە کردووە کە،ڕۆمانی کوردی لە ماوەی بیست و پێنج ساڵی ڕابردوودا گەشەکردنێکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە، ئەم گەشەکردنەش تەنها بە ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە نەوەستاوە، بەڵکو بەرھەمی چالاکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و تورکیاشی گرتووەتەوە. چونکە ئێمە لە چەند ساڵی رابردوودا خوێنەری چەندین رۆمان بووین کە نووسەرە کوردەکانی دیکە نووسیویانە و رۆمانگەلی جوان و گرنگ بوونە.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ھەولێر بەرھەمەکانی «میرنامەی جاندۆست و کاتێک ماسییەکان تینوو دەبن-ی حەلیم یوسف و ڕووناک وەک ئەوین، تاریک وەک مردن-ی مەمەد ئۆزۆن وەک نمونە دێنێتەوەو پاشان وێڕای ئاوڕدانەوەیەک لە ڕۆمانی«باڵندەکانی دەم باو گرەوی بەختی هەڵاڵە»ی«عەتا نەهایی» نووسەری کوردی بانەیی، ئاوا بیروڕای خۆی دەر دەبڕێت کە، وا دەر دەکەوێت کە، رۆمانی کوردی و رۆمانووسی کورد بە مانا ڕاستەقینەکەی لەم بیست و پێنج ساڵەی دواییدا لە دایکبووە. چونکو دیارە ئەوەی پێشووتر رۆمانی نووسیوە ، یان نووسەرەسیاسییەکان بوون،یان چیرۆکنووسەکان بوون،کە خەونی نووسینی رۆمانیان هەبووە. نەک خۆیان تەرخان کرد بێت بۆرۆمان نووسین،کە ئەمەش دووشتی لێک جودا دێنە ئەژمار.
ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ھەولێر لەپاشان ئاماژە بۆ لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبیی لەژێر سەردێڕی «گەڕان لەنێوان واقیع و خەیاڵدا» بە قەڵەمی نووسەری کورد «عەتا قەرەداغی» لە بارەی ڕۆمانە کوردییەکانەوە دەکات و دەنووسێت: ئەم لێکۆڵینەوەیە
لە دوتوێی 527 لاپەڕەدا دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپ و بڵاوی کردۆتەوە. کتێبەکە وەکو لە ناونیشانەکەشیدا دیارە خوێندنەوەی هەڵبژاردەیەکە لە رۆمانی کوردی و نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەیدا دەنووسێت: ئەم بەرهەمە، خوێندنەوەی شەش ڕۆمانی کوردییە، لەگەڵ پێشەکییەکی تیۆری سەبارەت بە ڕۆمان، کە ڕۆمانەکان هەموویان بەرهەمی نەوەیەکن هێشتا لە قۆناغی هەڵچووندان و مێژووی نووسینیان هاوکاتی ئێمەیە و هەریەکەش بە جۆرێک بەشداریی هەیە لەو بوارەدا،ھەڵبەت لەگەڵ ئاستی جیاوازییاندا.
بێگومان لە پاڵ ئەم رۆمانانەشدا کە لە کتێبەکەی « عەتا قەرەداغی»دا باسی کراوە، کۆمەڵێک رۆمانی دیکەش لەم چەند ساڵەی دواییدا بڵاوکراونەتەوە. بەڵام دەکرێت ئەم هەڵبژاردەیەی بەڕێز «عەتا قەرەداغی» وێنەیەک بن بۆ گەشەسەندن و دیاریکردنی پێگەی ئێستای رۆمانی کوردی.
*****************************************
په‌یکه‌رساز و شێوه‌کاری هه‌ڵه‌بجه‌یی «شهنگهرزگار»ی /23 ساڵان/، ساڵانێکی زۆرهتێکهڵ بهبوارهجیاوازهکانی هونه‌ر بووه، به‌ڵام ماوهیهکهزیاتر کار له‌سه‌ر هونه‌ری په‌یکه‌رسازی و شێوه‌کاری ده‌کات.
«شەنگە ڕزگار» لە ئاخاوتنێکدا بۆ ماڵپەڕی"وشه" باسی لهوهکردووە که‌به‌شی په‌یکه‌رسازیی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان ته‌واو کردووه، هه‌ر له‌منداڵییه‌وه حه‌ز و خولیایه‌کی زۆری بۆ هونه‌ر هه‌بووه. به‌شداریی له‌چه‌ندان چالاکیی هونه‌ریدا کردووه‌و ئه‌ندامی گرووپی "کچانی باخی میر "ـه و وه‌ک مامۆستای هونه‌ریش وانه‌ده‌ڵێته‌وه.
به‌بۆچوونی شه‌نگه، هونه‌ر سه‌ره‌تا خولیایهئینجا پیشه،ئه‌گه‌ر خولیا نه‌بێت پیشهکهسهرکهوتوو نابێت. جگهلهمهمهرج نییه هونه‌رمه‌ند ئه‌کادیمی بێت، چونکههونهر زیاتربههرهیهو نموونه‌ی ئه‌و جۆرههونهرمهندانهیش زۆرن.
شهنگهخوازیارهلهڕێی کێشانی تابلۆ یان هه‌ر کارێکی هونه‌ری تر، جگه‌له‌و وێنانه‌ی بۆ جوانی و چێژوه‌رگرتن کێشاونی، زیاتر کار له‌سه‌ر ئازاره‌کانی ژن بکات. وه‌ک خۆی گوتویەتی: "دایکی هانده‌ری سه‌ره‌کیه‌تی له پێشکه‌وتن و کاره‌کانی،به‌ڵام خوازیاره پڕۆژه‌ی هونه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت.
له‌باره‌ی رێگرییه‌کانی کۆمهڵگهلهئاست کارکردنی کچان، شه‌نگه پێی وایه، "کۆمه‌ڵگه‌ی کوردەواریماویهتی له‌هونه‌ر تێبگات، ئه‌گه‌ر کچیش بیت سهختترهبۆی کار بکات، گرنگ ئهوهیهکچان رووبه‌ڕووی هه‌موو له‌مپه‌ره‌کان ببنهوهچونکهژنیش هیچی له‌پیاو که‌متر نییه."
*****************************************
لەم ماوەیەدا لە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاری سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان پیشانگایەکی کتێب بەرپا کراوە کە کۆمەڵێکی زۆر لە پەخشکاران و ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەی نێوخۆیی و دەرەوەیی بەشدارییان تیادا کردووە، ئەوەی وا لەم ناوەدا بۆ من و تۆی کورد سەرنجێکی زیاتر ڕادەکێشێ ، بەشداری بەرپرسان و پەخشکارانی ھەرێمی کوردستانی عێراقە لە پیشانگاکەدا.
ھەر لەم پەیوەندییەدا بەڕێز«سالار عوسمان» جێگری وەزیری ڕۆشنبیریی ھەرێمی کوردستان لە پەراوێزی ھەشتەمین خولی پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی پارێزگای کوردستان، وێڕای ئاوڕدانەوە لەو پیشانگایەی کە لە تاران‌دا بەڕێوە دەچێت، داوای ئەوەی کردووە کە بەستێنێکی بەربڵاوتر بۆ بەشداریی پەخشکارانی ھەرێمی کوردستانی عێراق خۆش بکرێت.
ئەم بەرپرسەی بواری ڕۆشنبیریی ھەرێمی کوردستانی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە وەرگێڕدرانی بەرھەمی فارسی بۆ سەر زمانی کوردی لە ھەرێم دا جەختی لە سەر ئەوە کردووە کە: پیشانگای کتێب گەلانی جۆربەجۆر بە ھەموو بیروباوەڕو ڕەگەزێکەوە لە دەوری یەک خڕ دەکاتەوەو پیشانگای کتێب خۆی لە خۆی دا پردێکی پەیوەندیدەرە لە نێوان بۆ گۆڕینەوەی بیروڕای کلتووری لە نێوان نەتەوەکاندا.
بەڕێز سالار عوسمان تیشکی خستووەتە سەر بەشداریی چەندین و چەند ساڵەی ھەرێمی کوردستان لە پیشانگای کتێبی سنەداو پێی داگرتووە کە: بێ گومان ئەم ڕەوتە ھەروا بەردەوامیش دەبێت و بە ھیواشین کە بەستێنێکی بەربڵاوتر بۆ بەشداریی پەخشکارانی ھەرێم لە پیشانگاکانی دیکەو بە تایبەت پیشانگای کتێبی تاران فەراھەم بکرێت.
*****************************************