پاڵەوانەتیی تیمی تێکواندۆی پیاوانی ئێران لە ڕکابەرایەتییەکانی یونیڤێرسیادی ئیتالیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i365485-پاڵەوانەتیی_تیمی_تێکواندۆی_پیاوانی_ئێران_لە_ڕکابەرایەتییەکانی_یونیڤێرسیادی_ئیتالیا
تیمی تێکواندۆی پیاوانی ئێران بە چوار سەرکەوتن، بە سەربەرزییەوە لە سەر سەکۆی پاڵەوانەتیی یونیڤێرسیادی ٢٠١٩ی ئیتالیا ڕاوەستا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 14, 2019 09:08 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی تیمی تێکواندۆی پیاوانی ئێران لە ڕکابەرایەتییەکانی یونیڤێرسیادی ئیتالیا

تیمی تێکواندۆی پیاوانی ئێران بە چوار سەرکەوتن، بە سەربەرزییەوە لە سەر سەکۆی پاڵەوانەتیی یونیڤێرسیادی ٢٠١٩ی ئیتالیا ڕاوەستا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ تیمی تێکواندۆی پیاوانی ئێران ڕۆژی شەممە  و  لە درێژەی سییەمین خولی یارییەکانی خوێندکارانی جیهان (یونیڤێرساد) لە ناپلی ئیتالیا بە ئەنجامی ٣٣ بە ٦ لە میسری بردەوە و بوو بە پاڵەوانی ئەو ڕکابەرایەتییانە.

پیاوانی تێکواندۆکاری ئێران پێش دیداری فیناڵ، لە تیمەکانی ئوکرایین، چین و مالیزیشیان بردبوویەوە.

تیمەکانی میسر و تایوان لەو ڕکابەرایەتییانەدا بوون بە دووەم و سێهەم.

تیمی تێکواندۆی پیاوانی ئێران لە ڕکابەرایەتیی تاکەکەسیش توانیان بە دەس خستنی چوار میداڵیای زێڕ ببوو تا کارنامەیەکی درەوشاوەیان هەبێ و بە باشترین تیمی کاروانی وەرزشیی خوێندکارانی ئێران ناوبانگ دەرکات.