مێدالیای زێوی جۆدۆکاری ئێرانی لە پێشبرکێکانی جیهانی پۆلیس لە چین
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i366875-مێدالیای_زێوی_جۆدۆکاری_ئێرانی_لە_پێشبرکێکانی_جیهانی_پۆلیس_لە_چین
جۆدۆکاری ئێرانی میدالیای زێوی پێشبرکێکانیی جیهانی پۆلیس لە چینی دەستخست.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 10, 2019 14:17 Asia/Tehran
  • مێدالیای زێوی جۆدۆکاری ئێرانی لە پێشبرکێکانی جیهانی پۆلیس لە چین

جۆدۆکاری ئێرانی میدالیای زێوی پێشبرکێکانیی جیهانی پۆلیس لە چینی دەستخست.

 بە گوێری ڕاپۆرتی ئیرنا،"عەلی مەتین" لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە پێشبرکیکانیی جیهانی پۆلیس لە شاری چەنگدۆ لە چین ڕۆژی شەممە لە کێشی خوارەوەی ١٠٠ کیلو گرام لە لقی جۆدۆ توانی میدالیای زێو دەستبخات.

پێشبرکێکانی جیهانی پۆلیس کە بە ئۆلەمپیکی پۆلیس ناودارەو هەر چوار ساڵ جارێک بەڕێوە دەچێت،لە ٨ تا ١٨ـی ئاگۆستی ٢٠١٩ بە ئامادەبوونی وەرزشڤانانێک لە پتر لە ٨٠ وڵاتی جیهان لە هەموو لقە ورزشییەکان لە شاری چەنگدۆر خەریکە بەریوە دەچێت. تیمی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٧ وەرزشڤان لە لقەکانی جۆدۆ،کاراتە،تێکواندۆ و بە پلیکان دا هەڵگەران لەم رکابەرییانە دا بەشداریی کردووە.