قوورسایی هەڵگرتنی گەنجانی ئاسیا- تاشکەند، حسەین پاکار پلەی پینجەمی دەستخست
شوبات 16, 2020 13:17 Asia/Tehran
حسەین پاکار قوورسایی هەڵگری کێشی ٦٧ کیلوگرامی ئێران لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانی ئاسیا لە بەرزکردنەوەی یەک تەکان دا توانی مەدالیای زێو دەستبخات و بە سەر جەم ٢٧٩ کیلو گرام پلەی پێنجەم بە خۆی تەرخان بدات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر، لە سێهەمین رۆژی رکابەرییەکانی پاڵەوانی قوورسایی هەڵگرتنی تازە لاوان و لاوان ساڵی ٢٠٢٠ـی کیشوەری ئاسیا بەمیوانداریەتی تاشکەندی ئۆزبەکستان، حسەین پاکار قوورسایی هەڵگری کێشی ٦٧ کیلوگرامی گەنجانی وڵاتەکەمان لە یەکەمین گۆڕەپانیی نێودەوڵەتی خۆی دا توانی لە بەرزکردنەوەی یەک تەکان مەدالیای زێو وەربگرێت ،بەڵام لەئاکام دا بە سەر جەم ٢٧٩ کیلو گرامپلەی پێنجەمی دەست خست.