خاتوونی ئێرانی براوەی میداڵیای زێڕی ململانێی ئازادی تیرهاوێژی دانیمارک
شوبات 17, 2020 14:40 Asia/Tehran
خاتوونی ئێرانی نەجمە خدمتی توانی میداڵیای زێڕی ململانێی ئازادی تیرهاوێژی دانیمارک لە بواری ساچمەزەنی وەدەست هێنا.
نەجمە خدمەتی کە ئەوە لەمڕۆژانەدا سەرقاڵی وەدەست هێنانی ئەزموونە بۆ بەشداری لە ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ لەمیانەی خولی دووهەمی کێبەرکێی ئازادی تیرهاویشتنی دانیمارک لەبواری ساچمەزەن دا میداڵیای ئاڵتوونی وەدەست هێنا .
ناوبراو لە میکسی تیمی ئەو ململانێیەش دا میداڵیای برۆنزی وەدەست هێنابوو.
ململانێ ی ئازادی تیرهاویشتنی دانیمارک بەبەشداری ١١٥وەرزشڤان لە دە وڵاتەوە لەماوەی ڕۆژانی ١٣ تا ١٦ فیوریە بەڕێوە چوو.