هونەرمەندی دیاری کورد جەعفەری ماملێ کۆچی دوایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i376987-هونەرمەندی_دیاری_کورد_جەعفەری_ماملێ_کۆچی_دوایی_کرد
جەعفەری ماملێ، برای هونەرمەند محەمەد ماملێ، لە تەمەنی ۷۹ ساڵیدا لە شاری مهاباد ، کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 18, 2020 15:24 Asia/Tehran
  • هونەرمەندی دیاری کورد جەعفەری ماملێ کۆچی دوایی کرد

جەعفەری ماملێ، برای هونەرمەند محەمەد ماملێ، لە تەمەنی ۷۹ ساڵیدا لە شاری مهاباد ، کۆچی دوایی کرد.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەعفەری ماملێ، برای ھونەرمەندی کۆچکردووی ناسراوی کورد محەمەد ماملێ، کە ئەویش هونەرمەندێکی ناوبەدەر بووە لە هونەری مۆسیقا و گۆرانی کوردیدا شەوی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد.

جەعفەری ماملێ وەک ئەندامانی دیکەی خێزانەکەیان چەندین ساڵ خزمەتی بە ھونەری کوردی کردووە، و دەستی باڵای هەبووە لە گۆرانی وتن و چڕینی قەتار و خوێندنەوەی هەڵبەستی شاعێرانی گەورەدا.

جەعفەر ماملێ گۆرانی زۆری لێ تۆمار کراووە و لە چەندین وڵاتیشدا کۆنسێرتی بووە. 

هەر بەم بۆنەوە کەناڵی سەحەری کوردی سەرەخۆشی دەکات لە بنەماڵەکەی و هەموو لاگرانی مووسیقا وهۆنەری کوردی.