جێگرپاڵەوانی گەنجانی ئێران لەمیانەی ململانێی کێش هەڵگرتنی ئاسیادا
شوبات 20, 2020 06:07 Asia/Tehran
یانەی کێش هەڵگرتنی گەنجانی ئێران بە وەدەست هێنانی ٦٤١ ئاوانس نیشانی جێگرپاڵەوانی ئاسیای وەدەست هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا ململانێی پاڵەوانەتی گەنجانی ئاسیا ڕۆژی چوارشەم بە وەڕێخرانی ململانێی ئیکیپ لەگەڵ ١٠٩ کیلۆگرەم لەشاری تاشکەندی پێتەختی ئوزبەکستان کۆتای پێ هات.
یانەی ئوزبەکستان بە ٦٩٤ ئاوانس پلەی یەکەم و ئێران بە ٦٤١ ئاوانس پلەی دووهەم و سعوودیا بە ٦١٥ ئاوانس پلەی سێهەمی ململانێی کێش هەڵگرتنی پاڵوانی گەنجانی ئاسیایان بۆخۆیان دەستەبەر کرد.
هەوەها لە کەرتی مێرمنداڵانی ئەو ململانی یانەش دا یانەی ئێران بە وەدەست هێنانی ٣٠٥ ئاوانس لەدوای ئۆزبەکستان و تایوان و هیندستان پلەی چواری وەدەست هینا.
ئەو کێ بەرکی یانە لە شاری تاشکەندی پیتەختی ئوزبەکستان بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بەڕێوە چوو.