پاڵەوانەتی یانەی زۆرانبازی فەرەنگی ئێران لە ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i377080-پاڵەوانەتی_یانەی_زۆرانبازی_فەرەنگی_ئێران_لە_ئاسیا
یانەی ئێران بە وەدەستهێنانی ٩ میداڵیای ڕەنگین و نیشانێکی پاڵەوانەتی پلەی یەکەمی ململانێی زۆرانبازی فەڕەنگی ئاسیای لە هیندستان وەدەست هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 20, 2020 11:52 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتی یانەی زۆرانبازی فەرەنگی ئێران لە ئاسیا

یانەی ئێران بە وەدەستهێنانی ٩ میداڵیای ڕەنگین و نیشانێکی پاڵەوانەتی پلەی یەکەمی ململانێی زۆرانبازی فەڕەنگی ئاسیای لە هیندستان وەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا سی یەمین خولی ململانێی زۆرانبازی فەڕەنگی پاڵەوانەتی ئاسیا ڕۆژانی سێ شەم و چوارشەم  ١٨ و ١٩ی مانگی فیوریە لە دیهلی نوێی هیندستان بەڕێوە چوو.

یانەی ئێران لە کۆتایی ئەو ململانێ یانەدا بە وەدەستهێنانی پێنج میداڵیای ئاڵتوون زیوێک و سێ برۆنز پلەی پاڵەوانەتی بۆخۆی دەستەبەر کرد.

زۆرانبازە فەرەنگیکارە ئێرانی یەکان لەمیانەی سیهەمین خولی ململانێ کانی زۆرانبازی فەرەنگی پاڵەوانەتی ئاسیا بەوەدەستهێنانی سەدو نەوەد ئاوانس پلەی یەکەمی وەدەست هێناو یانەکانی ئۆزبەکستان  بە ١٤٦ ئاوانس و قەزاقستان بە ١٣٦ ئاوانس چوونە پلەی دووهەم و سێهەمەوە.