میوانداری پێشبڕکێی تکواندووی هەڵبژاردەیی ئولەمپیک لە توکیووە گوێزرایەوە بۆ ئەردەن
شوبات 21, 2020 12:07 Asia/Tehran
کۆنفدراسیۆنی تکۆاندوی ئاسیاو لێژنەی نێودەوڵەتی ئولەمپیک مێوانداری پێشبڕکێی هەڵبژاردەیی ئولەمپیکی ئەو لقەیە کە بڕیار بوو لە توکیو بەڕێوە بچێت و سپێردرا بە ئەردەن .
یاریەکانی ئولەمپیک هاوینی ساڵی داهاتوو لە توکیو بەڕێوە دەچێت. کەناڵی هەواڵی " ئەلمملکە " ی ئەردەن ڕۆژی هەینی ڕاپۆرتی دا : ئەم پێشبڕکییانە بڕیار بوو لە مانگی ئاوریل بە میوانداری توکیو بەڕێوە بچێت بەڵام بە هۆی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیار درا مێوانداری پێشبڕکییکان بسپێردرێتە وڵاتێکی تر. لێژنەی نێودەوڵەتی ئولەمپیک پیشتریش میوانداری پێشبڕکیکانی بوکسی هەڵبژاردەیی ئولەمپیک ٢٠٢٠ ی توکیو لە کێشوەری ئاسیا وئوقیانوسیە کە بڕیار بوو لە شاری " ووهان"ی چین بەڕێوە چوو سپاردە دەس ئەردەن .