هەڵبژاردەی شمشێر بازی ئێران لە کۆری هەشت تیمی سەرتری دونیا دا
شوبات 23, 2020 16:08 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی شمشێر بازی چەکی سابێری ئێران بە زاڵبوون بە سەر ژاپۆن لە خشتەی ١٦ تیمی جامی جیهانی پۆلەندا،چووە ڕیزی هەشت تیمی سەرتری ئەم ڕکابەرییانە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ڕکابەرییەکانی شمشێر بازی جامی جیهانی پۆلەندا لە ئەمڕۆ یەکشەممە بەبەڕێوە بردنی یارییەکانی تیمی لە ووشۆ پێوشوێنگیردرا. هەڵبژاردەی چەکی سایبری ئێران کەلە خولی یەکەمی دا پشوودانی بووە،یەکەمین یاری خۆی لە خشتەی ١٦ تیمی و بەرامبەر هەڵبژاردەی ژاپۆن بەڕێوە برد و بەرامبەر ئەم تیمە گەییشتە سەریەتی ٤٥ بە ٢٨ . میللی پۆشانی چەکی سایبری ئێران بە دەستخستنی ئەم سەرکەوتنە لە کۆری هەشت تیمی سەرتری جامی جیهانی پۆڵەندا دان. هەڵبژاردەی شمشێر بازی چەکی سایبری ئێران بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخی بەرلەفیناڵی جامی جیهانی لەگەڵ بڕاوەی یارییەکانی تیمەکانی گۆرجستان وئەڵمانیا ململانی دەکات.