فەرمانی روحانی بۆ دەسپێبوونەوەی پێشبڕکێ وەرزشیەکان بێ تەماشاوان دوای مانگی رەمەزان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381009-فەرمانی_روحانی_بۆ_دەسپێبوونەوەی_پێشبڕکێ_وەرزشیەکان_بێ_تەماشاوان_دوای_مانگی_رەمەزان
ئەگەری دەستپێبوونەوەی یاریەکانی لیگی نایابی تۆپی پێی ئێران بە راگەیاتدنی سەرۆک کۆمار لەمەڕ دەستپێبوونی چالاکیی لقە وەرزشیەکان بێ تەماشاوان بەهێز بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 16, 2020 09:52 Asia/Tehran
  • فەرمانی روحانی بۆ دەسپێبوونەوەی پێشبڕکێ وەرزشیەکان بێ تەماشاوان دوای مانگی رەمەزان

ئەگەری دەستپێبوونەوەی یاریەکانی لیگی نایابی تۆپی پێی ئێران بە راگەیاتدنی سەرۆک کۆمار لەمەڕ دەستپێبوونی چالاکیی لقە وەرزشیەکان بێ تەماشاوان بەهێز بوو .

بەپێی راپۆرتی  ئیسنا ، لە حەوتەی رابردووەوە ، زۆر کەس چاوەڕوانی رۆژی شەممە بوون تا هەڵوێستی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا لە بارەی بەڕێوەچوونی یاریەکانی لیگی نایاب دیاری بکرێ .

ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری روحانی لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەم ناوەندەدا رایگەیاند : چالاکیە وەرزشیەکان دەکرێنەوە هەڵبەت لە چوارچێوەی رێنومایی تەندروستی و بێ تەماشاوان .

ئێستاکە 9 حەوتە لە لیگی نایاب ، قۆناغی پێش کۆتایی جامی یەک لاکەرەوە و گروپیی پاڵەوانانی ئاسیا ماوە کە بەڕێوەچوونی ئەم پێشبڕکێیانە ، کۆتایی بەو وەرزە وەرزشیە دێنێ .