ئارسیناڵ دەیەوێت گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئەنجامبدات
May 16, 2020 10:51 Asia/Tehran
سەرچاوە هەواڵییەکانی بریتانیا بڵاویان کردەوە، کە یانەی ئەرسناڵ چووەتە کێبڕکێی کڕینی یاریزانێکی یانەی ریاڵ مەدرید.
بەپێی سەرچاوەکان، یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت هاوینی داهاتوو یاریزانی سربی لۆکا یوفیچ بکرێت، کە خۆی دەیھەوێ یانە مەدریدییەکە جێبهێڵێت.
هەر بەپێی سەرچاوەکان، جگە لەیانەی ئارسیناڵ ، یانەکانی ناپۆلیو میلانی ئیتالیش ویستی ئەوەیان هەیە ئەو یاریزانە بکڕن.
سەرچاوەکان ئاشکراشیانکردووە، کە ئارسیناڵ دەیەوێت لەجیاتی ئەو یاریزانە یاریزان بییر ئۆبامیانگ بداتە یانە مەدریدییەکە، کە ئەویش دەیەوێت لەیانەکەی بڕوات.