رۆناڵدۆ بۆ میسی : رکابەریی نێوانمان بەهێزتری دەکردین
May 18, 2020 02:49 Asia/Tehran
کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، دەڵێت، بەکاروانی وەرزشی مێسی سەرسامم و لە کاتی ڕۆشتنم لە ڕیاڵ مەدرید پێی وتم بە رۆشتنت تووشی کێشە دەبم چونکە، بوونت لە لالیگا ڕکابەری نێوانمانی بەهێزتر دەکرد.
رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سەرسامە بەو کاروانە وەرزشییەی مێسی پێیدا تێپەڕیوە.
بەگویرەی ڕۆژنامەکە، ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاندووە، جوانە ڕکابەریی هەبێت، هەموو کەسێکی دیار ڕکابەرێکی هەیە، من چیژم لە ڕکابەریی نێوان خۆم و مێسی وەردەگرت، هەمیشە هەوڵی زیاترم دەدات بۆ بردنەوە و چنینەوەی ناسناوەکان.
کریس ئەوەشی وتووە: کاتێک خولی ئیسپانیم بەجێهێشت، مێسی پێی وتم بە ڕۆیشتنت توشی کێشە بووم، چونکە ڕکابەری نێوانمان بەهێزتری دەکردین.