رەمەزانان لەم کاتەدا چا مەخۆنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381111-رەمەزانان_لەم_کاتەدا_چا_مەخۆنەوە
لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان چا بە خواردنەوەی سەرەکی دادەنرێت لەدوای ژەمە خواردنەکان، لەگەڵ ئەوەی شارەزایان هۆشداریان داوە لەوەی، کە ئەوە خوویەکی خۆراکی ناتەندروستە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 18, 2020 05:52 Asia/Tehran
  • رەمەزانان لەم کاتەدا چا مەخۆنەوە

لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان چا بە خواردنەوەی سەرەکی دادەنرێت لەدوای ژەمە خواردنەکان، لەگەڵ ئەوەی شارەزایان هۆشداریان داوە لەوەی، کە ئەوە خوویەکی خۆراکی ناتەندروستە .

شارەزایانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لەوەی نابێت چا راستەوخۆ لەدوای ژەمی سەرەکی بخورێتەوە، بەتایبەت لەدوای به ربانگکردنەوەی مانگی رەمەزان.

بەگوێرەی راپۆرتێکی پێگەی "لایف هێڵس"، چا چەند پێکهاتەیەکی تێدایە، کە مژینی ئاسن و کالیسیۆم کەمدەکاتەوە، کە ئەو کانزایە پێویستانەش بەزۆری لەژەمی بەربانگدا هەیە.

لەگەڵ ئەوەی، کە چا یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات، بەڵام واباشترە راستەوخۆ لەدوای ژەمی بەربانگ نەخورێتەوە.

شارەزایان ڕێنماییان داوە بەوەی دەبێت چاخواردنەوە لانیکەم دوای دوو کاتژمێر لەدوای ژەمی سەرەکی بێت تا جەستە کانزا بەسوودەکان هەڵبمژێت.

توێژەران دەڵێن: چای رەش پێکهاتەی فینۆل و تانینی تێدایە، کە دەبنە هۆی ئەوەی جەستە نەتوانێت بڕی پێویستی ئاسن بمژێت، کە ئەم دوو پێکهاتەیە وادەکەن ئاسنێکی ئاڵۆز لەگەدەدا درووست ببێت، کە ئەمە چەند گرفتێکی تەندوروستی دروست دەکات بەتایبەت ئازاری گەدە و سووتانەوە و قەبزی.

ڕێنماییشیانداوە بەوەی ئەوانەی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانیان هەیە برێکی زۆر چا نەخۆنەوە بەتایبەتی لەدوای نان خواردن، لەبەر ئەوەی دەرکەوتووە ئەو بڕە کافاینەی لەناو جادا هەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و خێرا لێدانی دڵ.