باله‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بووه‌ پاڵه‌وانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i383005-باله_ی_پێشمه_رگه_ی_سلێمانی_بووه_پاڵه_وانی_عێراق
به‌ ره‌سمی ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بووه‌ پاڵه‌وانی یانه‌کانی عێراق پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی یه‌کێتیی تۆپی باله‌ی عێراق بریاردرا یارییه‌کانی قۆناغی ته‌واوکاری ئه‌نجام نه‌دات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 27, 2020 02:43 Asia/Tehran
  • باله‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بووه‌ پاڵه‌وانی عێراق

به‌ ره‌سمی ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بووه‌ پاڵه‌وانی یانه‌کانی عێراق پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی یه‌کێتیی تۆپی باله‌ی عێراق بریاردرا یارییه‌کانی قۆناغی ته‌واوکاری ئه‌نجام نه‌دات.

به‌ پێی بریاری کۆتایی یه‌کێتییه‌که‌ که‌ له‌ رێگه‌ی زوومه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ، ئه‌نجامی گردبوونه‌وه‌ی کۆتایی شاری هه‌ولێر هه‌ژمار کراوه‌و به‌وه‌ش یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بووه‌ پاڵه‌وان و به‌حری پله‌ی دووه‌م .

بریاریشه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌کێتییه‌که‌ کارنامه‌ی وه‌رزی داهاتوو هه‌روه‌ها به‌شداریکردن له‌ پاڵه‌وانێتییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت .