لە بەغدا یاریگایەک بە ناوی ئەحمەد رازی کرایەوە
حوزهیران 27, 2020 04:53 Asia/Tehran
ئیدارەی یانەی کەرخ لەبەغدا بڕیاریدا ناوی یاریگاکەی بگۆڕێت، بەناوی ئەحمەد رازی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی عێراقی.
یانەکە بڕیاریداوە ناوی یاریگاکە بکات بە یاریگای "جادووگەر ئەحمەد رازی"، کە پێشتر ناوی یاریگاکە بەناوی یانەی کەرخەوە بوو.
ئەمە لەکاتێکدایە، کە هەفتەی رابردوو ئەحمەد رازی ئەستێرەی تۆپی پێی عێراقی بەهۆی تووشبوونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
ئەحمەد رازی چەند ساڵێک لەیانەی کەرخ یاری کردووە، وەک وەفایەک ئیدارەی یانەکەش بڕیاریداوە ناوی یاریگاکە بکات بەناوییەوە.
ئەحمەد رازی لە مێژووی تۆپی پێی عێراقدا یەکەم گۆڵی مۆندیاڵی بۆ ئەم وڵاتە تۆمار کردبوو .