کتێبی وەرزشیی (لە پشت هێڵەکانی یاریگاوە) بڵاو دەبێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i383074-کتێبی_وەرزشیی_(لە_پشت_هێڵەکانی_یاریگاوە)_بڵاو_دەبێتەوە
لە ساڵیادی رۆژی رۆژنامەگەری وەرزشیی جیهان کە 7ـ2ی هەموو ساڵێکە، دووەم کتێبی ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەنووسی وەرزشی هەرێز جەمال بڵاودەبێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2020 08:22 Asia/Tehran
  • کتێبی وەرزشیی (لە پشت هێڵەکانی یاریگاوە) بڵاو دەبێتەوە

لە ساڵیادی رۆژی رۆژنامەگەری وەرزشیی جیهان کە 7ـ2ی هەموو ساڵێکە، دووەم کتێبی ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەنووسی وەرزشی هەرێز جەمال بڵاودەبێتەوە.

 

 

(لەپشت هێڵەکانی یاریگاوە ) چیرۆکی پشت پەردەی بەشداریکردنە لە ڕووداوە جیهانیەکانی دنیای وەرزش و ئەنجامدانی کارە رۆژنامەوانیەکانی ئەو ڕۆژنامەنووسە لە زیاتر لە 20 وڵاتی جیهان لە کیشوەرەکانی گۆی زەوی .

ئەم بەرهەمە لە لایەن مەودا میدیاوە  سپۆنسه‌ریى کراوه‌و لەچاپ دراوە  هەرێز دەڵێت ، ئەم بەرهەمە پێشکەش دەکەم بە ڕۆحی پاکی باوکی ئازیزم (مامۆستاجەمال ساڵح )کە کێوێکی گەورە بووە لە پاڵپشتیم بۆ کاری رۆژنامەوانی و وەرزشی،  ، پێشکەش بەو کەسانەشی بوونە هاوکارو پاڵپشتم بۆ گەیشتن بەو رووداوانە .

هەرێز جەمال ، ڕۆژنامەنووسی وەرزشی کورد و ئەندامی ڕێکخراوی رۆژنامه‌نووسانى وەرزشی جیهانه‌، ئەمە دووەم بەرهەمی کتێبە چاپی کردووە پاش ئەوەی ساڵی 2019 بۆ یەکەمجار لە مێژووی رۆژنامەگەری کوردیدا کتێبی (  رێبەری رۆژنامەنووسی وەرزشی)  بڵاوکردەوە.