ئامادەبوونی 40 یانە لە وەرزی نوێی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا
وەرزی نوێی پێشبڕکێکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا بە ئامادەبوونی 40 یانە لە رۆژهەڵاتو رۆژاوای ئاسیا بەڕێوەدەچێ .
لە کاتێکدا کە هێشتا درێژەی پێشبڕکێکانی ئەم وەرزەی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا یەکلانەبووەتەوە ، کۆنفدراسیۆنی ئاسیا خشتەی کاتبەندیی وەرزی داهاتووی دیاریکردووە و رایگەیاندووە .
ئەی ئێف سی لە نوێترین هەڵوێستی خۆیدا جەختی لەسەر بۆچوونی پێشووی خۆی کردووەتەوە ئەگەر هەڵبژاردەیەک لە یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا بکشێتەوە دەرەنجامی خراپ چاوەڕوانی دەبێ و رووبەڕووی غەرامەی قورس دەبێتەوە .
رۆژنامەی ئەلوەتەن ئەمڕۆ دوشەممە نوسیویەتی : کۆنفدراسیونی فوتباڵی ئاسیا بەرنامەی کاتبەندیی وەرزی نوێی راگەیاندووە.
بەمجۆرە یاریەکانی وەرزی داهاتوو ( 2021) بە ئامادەبوونی 40 یانە لە 10 گروپ دا بەڕێوەدەچێ . بڕیارە تیروپشکی ئەم خولەی پێشبڕکێکان مانگی دیسامبری 2021 بەڕێوەبچێت .