گەرماوێکی مێژوویی لە شاری سنە دۆزرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i384530-گەرماوێکی_مێژوویی_لە_شاری_سنە_دۆزرایەوە
لێکۆڵەرانی کوردستان لە دۆزینەوەی پاشماوەگەلێک لە حەمامێکی مێژوویی لە یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری سنە هەواڵیان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 01, 2020 11:04 Asia/Tehran
  • گەرماوێکی مێژوویی لە شاری سنە دۆزرایەوە

لێکۆڵەرانی کوردستان لە دۆزینەوەی پاشماوەگەلێک لە حەمامێکی مێژوویی لە یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری سنە هەواڵیان دا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێکۆڵەران پاشماوەگەلێک لە حەمامێکی مێژوویی سەردەمی زەندیەیان لە گەڕەکەی قەتارچیانی سنە دۆزیەوە.

خەبات خەلیلی کارناسی میراتی فەرهەنگی پارێزگای کوردستان وتی: کاری خاک هەڵدانەوە لە سەر ئەو ئاسەوارە مێژووییە بە شێوەی هاوبەش لەگەڵ ماڵەکانی ئەو شوێنە ئەنجام درا.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە نزیک بە ٣ هەزار مەتری چوارگۆش خاک لە سەر ئەو بینا مێژووییە هەبووە،  گوتی : نوێکردنەوەی ئەو ئاسەوارە مێژووییە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست پێدەکات.

کارناسی میراتی فەرهەنگی ڕایگەیاند: ئەو حەمامە مێژووییە لە زەویەک بە ڕووبەری ٥٠٠ مەتری چوارگۆش جێی گرتووە کە دەرکەی چوونە ژوورەوە، بی نه، سەربینە، خەزێنە، هەماری ئاو و دەساوی هەیە.

ناوبراو  باسی ڕووخانی گومەز و تاقەکانی ئەو شوێنە مێژوویەی کرد و گوتی: بە پێی بەڵگەکان، کاری نوێکردنەوەی گومەز و تاقەکانیش ئەنجام دەدرێت.

مێژووی حەمامی پاشاخان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زەندیە و یەکەم حەمامی شاری سنەیە.