یۆڤانتۆس ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدریدی دەوێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i384900-یۆڤانتۆس_ئەستێرەیەکی_ریاڵ_مەدریدی_دەوێت
بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەیانەوێت بە هەمو شێوەیەک پشتگیری ئەندریا پیرلۆ بکەن بۆ ئەوەی پلانێکی بەهێز و درێژخایەن دابنێت بۆ یانەی یۆڤانتۆس، دوای کرانە دەرەوەی ئەو یانەیە لە چامپیۆنس لیگ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 10, 2020 04:05 Asia/Tehran
  • یۆڤانتۆس ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدریدی دەوێت

بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەیانەوێت بە هەمو شێوەیەک پشتگیری ئەندریا پیرلۆ بکەن بۆ ئەوەی پلانێکی بەهێز و درێژخایەن دابنێت بۆ یانەی یۆڤانتۆس، دوای کرانە دەرەوەی ئەو یانەیە لە چامپیۆنس لیگ.

 

پیرلۆش دەیەوێت دەست بە پرۆژەکەی بکات و لە ئێستاوە بەرپرسانی یانەکەی ئاگادارکردۆتەوە کە دەیەوێت دەستبەرداری 10 یاریزانی یانەکەی بێت لە مێرکاتۆی هاوینەدا و لە جێگەی ئەوان یاریزانی نوێ بۆ یانەکەی بگوازێتەوە.

وەک سەرچاوەکان باسی لێوە دەکەن پیرلۆ گرنگی بە تواناکانی ئیسکۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید دەدات و دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینەدا ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی یانەکەی بگوازێتەوە.

ئەم گرنگی پێدانەی پیرلۆ بۆ ئیسکۆ لەو ڕوانگەیەوە سەرچاوەی گرتوە کە ئەو یاریزانە لە دەرەوەی پلانەکانی زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدە.