یانەی پێرسپۆلیسی ئێران لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە یانە قەتەریەکەی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i387079-یانەی_پێرسپۆلیسی_ئێران_لە_لیگی_پاڵەوانانی_ئاسیا_لە_یانە_قەتەریەکەی_بردەوە
یانەی پێرسپۆلیسی ئێران بە بردنەوە لە السد ی قەتەر ، رێی بردە قۆناغی چارەکە کۆتایی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە ناوچەی رۆژاوا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2020 19:11 Asia/Tehran
  • یانەی پێرسپۆلیسی ئێران لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە یانە قەتەریەکەی بردەوە

یانەی پێرسپۆلیسی ئێران بە بردنەوە لە السد ی قەتەر ، رێی بردە قۆناغی چارەکە کۆتایی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە ناوچەی رۆژاوا .


یانەی تۆپێی پێرسپۆلیسی ئێران کە لە قۆناغی گروپی دا لە گەڵ یانەکانی التعاون ی عەرەبستان ، الدحیل ی قەتەر و الشارجە ی ئیماران ھاوگروپ بوو ، توانی بە 10 خاڵ  وەک یانەی یەکەم بگاتە قۆناغی چارەکە کوتایی . 
 

 پێرسپۆلیسی ئێران

 

السد ی قەدەریش کە لە گەڵ یانەکانی  ئەننەسری عەرەبستان ، سپاھانی ئێران و العین ئیمارات ھاوگروپ بوو وەک یانەی دوھەم مۆڵەتی ئامادەبوون لە قۆناغی یەک لەسەر ھەشتی دواجاری وەدەست ھێنا . 

السد ی قەتەر

 

 لە ھەمان کات دا یانەی پێرسپۆلیس ی ئێران بە راھێنەریی یەحیا گوڵ محەمەدی ئێوارەی یەکشەممە لە قۆناغی یەک لەسەر ھەشتی کۆتایی یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە یاریگەی ئێجۆکشن سیتی دەوحە رووبەڕووی السد ی قەتەر بووە بە راھێنەریی ژاڤی ھێرناندز.

یەحیا گوڵ محەمەدی

 

 ئەم یاریە سەرەنجام بە باڵادەستیی یەک بە سفری یانەی پێرسپۆلیس کۆتایی ھات  و یانە ئێرانیەکە لە گەڵ دوو یانەی عەرەبستان و یانەیەکی ئۆزبەکستان گەیشتە قۆناغی دواجاری لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە ناوچەی رۆژاوا .