یانەی نەورۆزی سلێمانی سەرکەوتنێکی تر لە ھەرێمی کوردستاندا تۆمار دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i387521-یانەی_نەورۆزی_سلێمانی_سەرکەوتنێکی_تر_لە_ھەرێمی_کوردستاندا_تۆمار_دەکات
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی لە یه‌که‌م یاریی دۆستانه‌ی دا سەرکەوتنی تۆمار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 12:27 Asia/Tehran
  • یانەی نەورۆزی سلێمانی سەرکەوتنێکی تر لە ھەرێمی کوردستاندا تۆمار دەکات

تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی لە یه‌که‌م یاریی دۆستانه‌ی دا سەرکەوتنی تۆمار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیا وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستان، له‌ چوارچێوه‌ی ئاماده‌کاری بۆ وه‌رزی نوێی خوله‌کانی ھەرێمی کوردستان و عیراق، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی یه‌که‌م یاریی دۆستانه‌ی ئه‌نجام دا.

یانەی نه‌ورۆز له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی له‌ شاری سلێمانی میوانداریی گازی باکووری کردو یارییه‌که‌ش به‌ سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خاوه‌ن یاریگه‌ کۆتایی هات.

گۆڵه‌کانی درێس پڕته‌قاڵیه‌کان له‌رێگه‌ی یاریزانان «شوانه‌ مه‌حمود»و «یوسف موحه‌ممه‌د» و «ئیبراهیم»ه‌وه‌ تۆمارکران .

بڕیاره‌ له‌ جامی عیراق رۆژی ١٨ ئه‌م مانگه‌ یانەی نه‌ورۆز به‌رامبه‌ر «یه‌کی حوزه‌یران» یاری بکات.