نوێنەرانی سینەمای ئێران ڕێیان لە فستیڤاڵی فیلیمی سێربستان دەکەوێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i388667-نوێنەرانی_سینەمای_ئێران_ڕێیان_لە_فستیڤاڵی_فیلیمی_سێربستان_دەکەوێت
٩٠ کورتە فیلم و ئەنیمەیشێنی ئێرانی گەییشتنە یانزەھەمین فستیڤاڵی جیھانیی فیلیمی «مایکرۆفاف_MikroFAF» سێربستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2020 17:28 Asia/Tehran
  • نوێنەرانی سینەمای ئێران ڕێیان لە فستیڤاڵی فیلیمی سێربستان دەکەوێت

٩٠ کورتە فیلم و ئەنیمەیشێنی ئێرانی گەییشتنە یانزەھەمین فستیڤاڵی جیھانیی فیلیمی «مایکرۆفاف_MikroFAF» سێربستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، فیلیمەکانی «ئەمڕۆ ھەینییە»ی موحەممەدی ئاھەنگەر،«ڕەحمەت تۆڕی»ی بەھزاد عەلەوی،  «مەلەکوت»ی فەڕنوش عابیدی، «خولانەوە»ی هەژیر ئەسعەدی، «جوڵانەوە»ی ڕوزبه کازمی، «وتاردەر»ی میهرشاد ڕەنجبەر، «دەنگ»ی سپێده برنجی، «گوله‌کانی تەعمید»ی زیوەر حوججەتی و «پرستیژ»ی زەهرا ئاهویی بە نوێنەرایەتی لە لایەن ئێرانەوە لەم فستیڤاڵەدا خەریکی کێبەرکێ دەبن.

یانزەھەمین فستیڤاڵی جیھانیی فیلیمی «مایکرۆفاف_MikroFAF» سێربستان ، لەم قۆناغەدا لەبەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ١٣ ھەتا ١٥ی نوامبەر بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.