وەرزشوانانی ڕووسیا لە بەشداری کردن لە ڕووداوە وەرزشییەکان بێ بەری کران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390495-وەرزشوانانی_ڕووسیا_لە_بەشداری_کردن_لە_ڕووداوە_وەرزشییەکان_بێ_بەری_کران
دادگای باڵای وەرزش، بۆ ماوەی دوو ساڵ بەشداری کردنی وەرزشوانانی ڕووسیای لە ڕووداوە وەرزشییەکاندا قەدەغە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2020 07:47 Asia/Tehran
  • وەرزشوانانی ڕووسیا لە بەشداری کردن لە ڕووداوە وەرزشییەکان بێ بەری کران

دادگای باڵای وەرزش، بۆ ماوەی دوو ساڵ بەشداری کردنی وەرزشوانانی ڕووسیای لە ڕووداوە وەرزشییەکاندا قەدەغە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دادگای باڵای وەرزش، دوئابەدوای ئاشکرا بوونی دوپینگی وەرزشوانانی ڕووسیا، ئەم وڵاتەی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە تەواوی بۆنەو ڕووداوە وەرزشییەکان وەلا نا.

ھەڵبەت بڕیاری ئەم بێ بەری کردنە سەرەتا بۆ ماوەی چوار ساڵ دراو پاشان بۆ دوو ساڵ کەم کرایەوە.

ئا بەمجۆرە ڕووسیا  بەشداریی لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆ، موندیاڵی قەتەر و کێبەرکێی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان لە تۆپی پێی لێ قەدەغە کراوە. ھەڵبەت  لە بەر یاساوڕێساکانی «یوفا» بۆی ھەیە لە کێبەرکێکانی «یۆرۆ» بەشداری بکات.