دانیمارک جامی جیهانیی تۆپی دەستی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392365-دانیمارک_جامی_جیهانیی_تۆپی_دەستی_بردەوە
شەوی رابردو لە یاریی کۆتایی جامی جیهانیی تۆپی دەست ( ھەند باڵ) هەڵبژاردەی دانیمارک سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی سوید تۆمارکرد و بوە پاڵەوانی جامی جیهانی بۆ تۆپی دەست کە یارییەکانی لە وڵاتی میسڕ بەڕێوەچوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2021 12:36 Asia/Tehran
  • دانیمارک جامی جیهانیی تۆپی دەستی بردەوە

شەوی رابردو لە یاریی کۆتایی جامی جیهانیی تۆپی دەست ( ھەند باڵ) هەڵبژاردەی دانیمارک سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی سوید تۆمارکرد و بوە پاڵەوانی جامی جیهانی بۆ تۆپی دەست کە یارییەکانی لە وڵاتی میسڕ بەڕێوەچوو.

یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی دانیمارک توانیان بە ئاستێکی بەرز دەربکەون و یارییەکەش بە ئەنجامی 26-24 گۆڵ لە سوید ببنەوە و نازناوی پاڵەوانێتیەکەیان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.

لە یاریی دەست نیشانکردنی پلەی سێیەمی و چوارەمی ئیسپانیەکان دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی فەرەنسا بە ئەنجامی 35-29 گۆڵ پلەی سێیەمی مۆندیالیان بەدەستهێنا.

دوای بەدەستهێنانی ئەم نازناوە دانیمارک بۆ جاری دوەم لە مێژوی خۆیدا نازناوی جامی جیهانی تۆپی دەستی بۆ خۆی مسۆگەر کرد، ژمارەی پێوانەیش بە ناوی هەڵبژاردەی فەرەنساوەیە کە خاوەنی 6 نازناوە.