سری ئەی میلان لە سەن سیرۆ لە هەمبەر ناپۆلی شکستی هێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394103-سری_ئەی_میلان_لە_سەن_سیرۆ_لە_هەمبەر_ناپۆلی_شکستی_هێنا
یانەی توپی پێی ناپۆلی بە وەدەسهێنانی سەرکەوتنێکی بە بایخی بەدەر لە ماڵ ، خوی نزیک کردەوە لە یانەکانی سەرەوە نشینی خشتەی ڕیزبەندی کراوی سری ئای ئیتالیا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 15, 2021 11:58 Asia/Tehran
  • سری ئەی میلان لە سەن سیرۆ لە هەمبەر ناپۆلی شکستی هێنا

یانەی توپی پێی ناپۆلی بە وەدەسهێنانی سەرکەوتنێکی بە بایخی بەدەر لە ماڵ ، خوی نزیک کردەوە لە یانەکانی سەرەوە نشینی خشتەی ڕیزبەندی کراوی سری ئای ئیتالیا .

 

لە دوایین یاری لە هەفتەی بیست و حەوتەمی  کێبەرکێیەکانی  تۆپی پێی سری ئەی  یانەکانی    ئیتالیا  شەوی  ڕابردوو  تیمی توپی  پێی میلان  لە یانەی  ناو ماڵی خۆی  سەن سیرو لە گەڵ  ناپولی  ڕکەبەرایەتی کرد و لەو  یاریەدا بە ئاکامی یەک بە سیفر  شکستی  هێنا . تەنیا گوڵی  ئە کێبەرکێیە مەتێئو پولیتانو وەشاندی تا تیمی جنارو  شازدەهەمین سەرکەوتنی خوی لەم وەرزەی  سری ئای   ئیتالیا  وەدەس بێنێ و بە 50 خاڵ بڕواتە پلەی  پنجەمی  خشتەکە .

ڕووداوی گرینگی ئەو  یاریە دەرکردنی  ئانتێ  ڕبیچ  هێرشبەری کرواتی ڕوسونری لە نیوەی دووهەم بە هۆی کاردانەەوەی توندی  لە ناڕەزایەتی بە بڕیاری  داوەر بوو .