داوەرێکی مەھابادی کێبەرکێی ھەڵبژاردەی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازاد داوەری دەکات
سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەھاباد وتی: «ھەژار عەبباسی» وەکو داوەری نێونەتەوەیی پلە یەکی ئەم شارستانە، کێبەرکێی ھەڵبژاردەی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازاد داوەری دەکات.
«قەرەنی موستەفا پوور» ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا، وتیشی: کێبەرکێی زۆرانی ھەڵبژاردەی تیپی نیشتیمانیی تازەلاوانی وڵات لە بەشی زۆرانی ئازاد لە ئەمڕۆ ١٧ی خاکەلێوە ھەتا ١٩ی ئەم مانگە بە میوانداریی شاری ڕامسەر لە مازاندەران بەرپا دەکرێت.
وتیشی: «ڕەزا عەلی ئەسغەری» و «ئەفشین ڕادمەرد» لە گێلانەوە، «مەهدی ئاقاوەلی»، «وەحید خۆش تینەت» و «ئەحمەد تاجیک» لە تارانەوە ھاوڕێ لەگەڵ «هەژار عەباسی» وەکو نوێنەری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەم کێبەرکێیانەدا داوەری دەکەن.
سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەھاباد وتیشی: «ھەژار عەباسی» ئاوەری نێونەتەوەیی ئەم شارستانەیە کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە توانیویەتی پلەی یەکی داوەری کردنی زۆرن دەست بخات و لە زیاتر لە ١١ کێبەرکێی دەرەوەی سنوور داوەریی کێبەرکێی نێونەتەوەیی جۆربەجۆر بکات.
شارستانی ٢٤٠ ھەزار کەسیی مەھاباد ٩ ھەزار وەرزشوانی لە قەواخی ٤٣ کۆڕ، ٧٠ یانەی تایبەتی و ٢٠ یانەی دەوڵەتیی ھەیە.