نوێنەرەکەی عەرەبستان لە بەرامبەر تیپی«ئەلوەحدەت»ی ئۆردۆن لە جوڵە کەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i395324-نوێنەرەکەی_عەرەبستان_لە_بەرامبەر_تیپی_ئەلوەحدەت_ی_ئۆردۆن_لە_جوڵە_کەوت
تیپی «ئەلنەسر»ی عەرەبستان و «ئەلوەحدەت»ی ئۆردۆن لە چوارچێوەی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بەرەوڕووی یەکتر بوونەوە کە ئەم یارییە بە بێ گۆڵ کۆتایی پێ ھات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2021 21:46 Asia/Tehran
  • نوێنەرەکەی عەرەبستان لە بەرامبەر تیپی«ئەلوەحدەت»ی ئۆردۆن لە جوڵە کەوت

تیپی «ئەلنەسر»ی عەرەبستان و «ئەلوەحدەت»ی ئۆردۆن لە چوارچێوەی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بەرەوڕووی یەکتر بوونەوە کە ئەم یارییە بە بێ گۆڵ کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم یارییەدا کە لە لایەن تاقمی «D»ی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بەرپا کرا، ھەردووک تیپەکە لە کۆتایی نەوەد خولەک یاری کردن نەیانتوانی دەست لە یەکتر بوەشێنن و بە بێ گۆڵ وازیان ھێنا. «ئەلوەحدەت» لەم یارییەدا بە پێکھاتەی  ۲-۴-۴ و «ئەلنەسر»یش بە پێکھاتەی ۱-۳-۲-۴  چوونە مەیدانەوە.

بەڵام سەرەنجامی نەوەد خولەک ڕاکردن و بڕست لێ بڕان ڕەزامەند بوون بە دەرەنجامی یەکسان و چۆڵ کردنی مەیدانەکە بە بێ سەرکەوتن بوو.