پەرە سەندنی ھاوکاریی فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی ئێران و بەلژیک
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i396962-پەرە_سەندنی_ھاوکاریی_فیدراسیۆنەکانی_تۆپی_پێی_ئێران_و_بەلژیک
سەرۆکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران و بەلژیک لە سەر ھاوکاریی ھاوبەشی ھەردووک فراکسیۆنەکە لە داھاتوویەکی نزیک دا پێیان داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 28, 2021 09:06 Asia/Tehran
  • پەرە سەندنی ھاوکاریی فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی ئێران و بەلژیک

سەرۆکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران و بەلژیک لە سەر ھاوکاریی ھاوبەشی ھەردووک فراکسیۆنەکە لە داھاتوویەکی نزیک دا پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «شەھابەددین عەزیزی خادم» سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران و «مەھدی بەیات» سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلژیک ڕۆژی ھەینی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لە بارەی گۆڕینەوەی زانست و بەرز کردنەوەی پلەی پسپۆڕی لە ئاستی نیشتیمانی و زانکۆیی دا وتووێژیان کرد.

خادم و بەیات لە سەر ئەوە ڕێکەوتن کە ڕێککەوتننامەی ھاوکاریی نێوان فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی ئێران و بەلژیک ببەسترێت.