وەرزشوانێکی ئێرانی پلەی چوارەمی لە کێبەرکێکانی مۆندیاڵ دا مسۆگەر کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397954-وەرزشوانێکی_ئێرانی_پلەی_چوارەمی_لە_کێبەرکێکانی_مۆندیاڵ_دا_مسۆگەر_کرد
لە قۆناغی کۆتایی چەکی بادیی کێبەرکێکانی مۆندیاڵی کۆرۆڤاسی، ئەندامێکی تیپی نیشتیمانیی ئێران بە مەودایەکی زۆر کەم پلەی چوارەمی جیھانی مسۆگەر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2021 03:14 Asia/Tehran
  • وەرزشوانێکی ئێرانی پلەی چوارەمی لە کێبەرکێکانی مۆندیاڵ دا مسۆگەر کرد

لە قۆناغی کۆتایی چەکی بادیی کێبەرکێکانی مۆندیاڵی کۆرۆڤاسی، ئەندامێکی تیپی نیشتیمانیی ئێران بە مەودایەکی زۆر کەم پلەی چوارەمی جیھانی مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، بە بەرپاکرانی قۆناغی کۆتایی چەکی بادیی ئافرەتان، « فاتیمە کەرەم زادە» ئەندامی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە ململانێیەکی سەخت و چڕوپڕدا لە گەڵ بلیمەتانی ئەم بوارە وەرزشییە، بە مەودایەکی کەم پلەی چوارەمی بەخۆی تەرخان دا.

لەم بوارە وەرزشییەدا نوێنەرانی وڵاتانی ھەنگاریا، ئۆسلۆڤۆنیا و ئیتالیا بە ڕیز پلەی یەکەم ھەتا سێھەمیان بە خۆیان تەرخان دا.

کێبەرکێی تیرھاویشتنی مۆندیاڵ بە ئامادە بوونی ٥٢٠ وەرزشکار لە ٤٧ وڵاتی جیھان بە میوانداریەتیی کۆرۆڤاسی خەریکە بەڕێوە دەچێت.