وەرزشوانێکی ئێران لە مۆندیاڵی تیرھاویشتن دا میدالیای زێڕی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397961-وەرزشوانێکی_ئێران_لە_مۆندیاڵی_تیرھاویشتن_دا_میدالیای_زێڕی_بردەوە
تیرھاوێژە ئۆلەمپیکییەکەی ئێران لە مۆندیاڵی کۆزۆڤاسی دا بوو بە خاوەنی میدالیای زێڕ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2021 09:44 Asia/Tehran
  • وەرزشوانێکی ئێران لە مۆندیاڵی تیرھاویشتن دا میدالیای زێڕی بردەوە

تیرھاوێژە ئۆلەمپیکییەکەی ئێران لە مۆندیاڵی کۆزۆڤاسی دا بوو بە خاوەنی میدالیای زێڕ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «جەواد فروغی» وەرزشوانی تیپی نیشتیمانیی تیرھاویشتنی ئێران بە بەزاندنی خەنیمەکانی خۆی توانی پلەی یەکەمی کێبەرکێکانی دەمانچەی مۆندیاڵی تیرھاویشتن مسۆگەر بکات.

لەم بوارە وەرزشییەی کێبەرکێکان دا تیرھاوێژانی سێربێستان و ھیندیش پلەکانی دووھەم و سێھەمیان بە خۆیان تەرخان دا.

ململانێکانی مۆندیاڵی تیرھاویشتنی کۆرۆڤاسی بە ئامادە بوونی ٥٢٠ وەرزشوان لە ٤٧ وڵاتەوە خمەریکە بەڕێوە دەچێت.