وەرگیرانی پشکی ئۆلەمپیک لە لایەن مەلەوانێکی ئێرانییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397967-وەرگیرانی_پشکی_ئۆلەمپیک_لە_لایەن_مەلەوانێکی_ئێرانییەوە
مەلەوانێکی ئێرانی توانی پشکی بەشداری لە کێبەرکێکانی ئۆلەمپیک وەربگرێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2021 13:19 Asia/Tehran
  • وەرگیرانی پشکی ئۆلەمپیک لە لایەن مەلەوانێکی ئێرانییەوە

مەلەوانێکی ئێرانی توانی پشکی بەشداری لە کێبەرکێکانی ئۆلەمپیک وەربگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «میھرشاد ئەفقەری» مەلەوانی ئێرانی ڕۆژی ھەینی لە کێبەرکێکانی بۆلگاریادا پشکی بەشداریی «B» لە ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی مەلەی دەست خست.

«ئەفقەری» نوێنەری مەلەی ئێران توانی ڕەچەی ۵۳٫۴۶  در بواری ۱۰۰ مەتری پەروانە تۆمارکات و لە ڕاستی دا زیاتر لە ئاستی بەشداریی «B»ی ئۆلەمپیک مەلە بکات.

بە پێی یاساکانی فیدراسیۆنی جیھانیی مەلە ئەو باشترینانەی کە ئاستی پێویستی بەشداریی «B»ی ئۆلەمپیکیان دەست خستووە، لە ڕیزبەندیی یارییەکانی  ئۆلەمپیکی٢٠٢٠ ی تۆکیۆدا دادەنرێن.

ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە ماوەی کەمتر لە مانگێکی دیکە بەرپا دەکرێت.