پەریسا جەهانفکریان ، یەکەم ئافرەتی ئۆلەمپیکیی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398286-پەریسا_جەهانفکریان_یەکەم_ئافرەتی_ئۆلەمپیکیی_بەرزکردنەوەی_قورسایی_ئێران
سەرۆکی فێدراسیۆنی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران رایگەیاند ، یەکەم ئافرەتی ئۆلەمپیکیی ئێران بو ئۆلەمپپیکی تۆکیۆ دەنێردرێ .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 05, 2021 02:45 Asia/Tehran
  • پەریسا جەهانفکریان ، یەکەم ئافرەتی ئۆلەمپیکیی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران

سەرۆکی فێدراسیۆنی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران رایگەیاند ، یەکەم ئافرەتی ئۆلەمپیکیی ئێران بو ئۆلەمپپیکی تۆکیۆ دەنێردرێ .

عەلی مورادی گوتی : سەرباری نەشتەرکاریی چەند رۆژ لەمەبەری پەریسا جەهانفکریان وەرزشکاری نیشتمانیی دەستەی سەرووی 87 ی کیلۆی ئافرەتانی ئێران ، ئەم خانمە وەرزشکارە لە چەند رۆژی داهاتوودا لەژێر چاوەدێریی پزیشک و راهێنەرانی هەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی قورسایی ئافرەتانی ئێران ، لە ئۆردودا دەبێ و بۆ ئۆلەمپیکی تۆکیۆش دەنێردرێ .

پەریسا جەهانفکریان ئەندامی هەڵبژاردەی نیشتمانیی بەرزکردنەوەی قورسایی ئافرەتانی ئێرانیش لەمبارەوە گوتی خۆشحاڵە وەک یەکەم ئافرەتی ئێرانی لە لقی بەرزکردنەوەی قورسایی ،پشکی ئۆلەمپیکی وەدەست هێناوە .