کچه کوردێک پلەی یەکەمی پێشبڕکێی ڕاکردنی ئێرانی وەدەستهێنا
تهمووز 10, 2021 18:50 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: کچێکی کوردستانی میدالیای زێری ڕاکردنی تازەلاوانی وڵاتی وەدەستهێنا.
حامد جۆڵایی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: ئاژین قادری خانمە وەرزشوانی کوردستانی رۆژی رابردوو لە پێشبرکێکانی ڕاکردنی تازەلاوانی ئێران پلەی یەکەمی وەدەستهێنا.
جۆڵایی رایگەیاند: ئاژین قادری بە ڕێکۆردی 15 چرکە و 14 لە سەدی چرکە میدالیای زێڕی بەشی 100 مەتری بە لەمپەری بردەوە و رێکوردی نەتەوەیی ئەم وەرزشەشی شکاند.
سەرپەیڤ