فیفا دەیەوێت چوار گۆڕانکاری نوێ لە تۆپی پێ ئەنجام بدات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398750-فیفا_دەیەوێت_چوار_گۆڕانکاری_نوێ_لە_تۆپی_پێ_ئەنجام_بدات
یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری نوێ لە یاساکانی تۆپی پێ ئەنجام بدات و بۆ ئەو مەبەستەش ساڵانە چەندین ڕاوێژکاری وەرزشی لە تەواوی جیهانەوە پێشنیاری نوێ دەخەنە بەردەم یەکێتیەکە لە پێناو ئەوەی توێژینەوەی لەسەر بکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2021 10:19 Asia/Tehran
  • فیفا دەیەوێت چوار گۆڕانکاری نوێ لە تۆپی پێ ئەنجام بدات

یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری نوێ لە یاساکانی تۆپی پێ ئەنجام بدات و بۆ ئەو مەبەستەش ساڵانە چەندین ڕاوێژکاری وەرزشی لە تەواوی جیهانەوە پێشنیاری نوێ دەخەنە بەردەم یەکێتیەکە لە پێناو ئەوەی توێژینەوەی لەسەر بکرێت.

 

لە دوایین هەنگاودا چوار پێشنیاری نوێ بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە یاساکانی تۆپی پێ خراوەتە بەردەم دامەزراوەکە لە پێناو ئەنجامدانی گۆڕانکاری نوێ، کە خاڵەکانیش بەمشێویەیە: یەکەم.. ماوەی هەر گێمێکی یاریی تۆپی پێ لە 45 خولەکەوە کەمبکرێتەوە بۆ 30 خولەک، واتە یارییەک تەنها 60 خولەک بخایەنێت لەجیاتی 90 خولەک.

دوەم.. کاتێک تۆپ لە چوارچێوەی یاریگا دەچێتە دەرەوە، دەبێت ناوبژیوان کاتەکە رابگرێت.

سێیەم.. ژمارەی گۆڕانکاری پێکردنی یاریزانان دیاریکراو نەبێت و هەر تیپێک دەتوانێت بە ئارەزوی خۆی یاریزان بگۆڕێت.

چوارەم.. هەر یاریزانێک کارتی زەرد وەربگرێت دەبێت 5 خولەک لە یارییەکە بچێتە دەرەوە.